Accessibility links

ییڵدرم: وتو وێژه‌کانی کازاخستان سه‌رکه‌وتنێکی دیپلۆماسی گرنگ بوو


سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بناڵی ییڵدرم له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ووتی وتو وێژه‌کانی ئاشتی سوریای ئه‌م هه‌فته‌ له‌ کازاخستان سه‌رکه‌وتنێکی دیپلۆماسی گرنگ بوو.

Kazakhstan Syria
Kazakhstan Syria

به‌ نێۆبژیکردنی تورکیا، روسیا و ئێران کۆبۆنه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ له‌ ئاستانه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له‌ کۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتن که‌ چاودێری ئاگر به‌سێکی نیمچه‌یی له‌ سوریادا بکه‌ن وه‌ پشتێوانیکردن له‌ هه‌وڵدانه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی رامیارانه‌ بۆ شه‌ری وڵاته‌که‌.

ییڵدرم ووتی چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ ده‌بێ به‌ به‌شداری حکومه‌تێکی نوێ سوریا دا بێت که‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات.

یه‌کێک له‌ خاڵه‌ گێرخواردووه‌کانی وتو وێژه‌کان ئاشتی پێشین ڕۆڵی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د بوو له‌ حکومه‌ته‌ نویه‌که‌دا.

سه‌رهه‌ڵداوه‌کان ده‌یانه‌وێ واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنی له‌ کاتێکدا لایه‌نگیرانی له‌ نێوانیان روسیا، ده‌یانه‌وێ بمێنی.

XS
SM
MD
LG