له نامه‌یه‌کی دوور و درێژی بێ سه‌ر و به‌ردا ووته بێژی تالیبانه‌کان به سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دانڵد ترامپ ده‌لێت کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌فغانستان به جێ بهێڵن.
نامه‌که له رۆژی چوارشه‌ممه به ئیمێڵ بۆ رۆژنامه‌نووسان له جیاتی ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ووترێ مێرنشینه‌کانی ئیسلامی ئه‌فغانستان نێردراوه.
زبیحوڵا موجاهید ووته بێژی تالیبانه‌کان به ترامپ هۆشداری ده‌دات تا ئه‌و کاته‌ی هێزه‌کانی بێگانه له‌سه‌ر خاکی ئه‌فغانستاندا بن ئاشتی سه‌خت ده‌بێت، ده‌شڵێت سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه، ته‌نها سامانێکه بۆ وڵاتیێکی هه‌ژار وه‌کو ئه‌فغانستان.
نامه‌که بێجگه له‌وه‌ی به ئینگلیزی نووسراوه، هه‌ر وه‌ها به هه‌ردوو زمانی سه‌ره‌کی ئه‌فغانستان ده‌ری و په‌شتو نووسراوه و باس له مێژووێ ئه‌فغانستان و ژماره‌یه‌ک له شکه‌سته‌کانی له‌شکه‌ری په‌لامارده‌ر ده‌کات وه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه به‌رفراوانه‌ی که ئه‌مرۆ له ئه‌فغانستاندا هه‌یه.