Accessibility links

گوتەبێژی کۆشکی سپی: لە گەڵ هەر وڵاتێک بۆ شەڕی داعش هاوکاری دەکەین


شان سپایسر، گوتە بێژی نوێی کۆشکی سپی

شان سپیایسر وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی، ئێوارەی دووشەمە لە یەکەم کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ئامادە بوو و وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی داوە.

سپایسر گوتی ئەمەریکا ئامادەیە تا گەڵ ڕووسیا لە کرداری هاوبەش لە سوریادا هاوکاری بکات. ئەو گوتی بەڕیز تڕامپ "بە ڕاشکاوی" ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ "هەر وڵاتێکی بیانی بەڵێندار بە شکست دانی داعش هاوکاری دەکات."

ئەو گوتی حکومەتی ئەمەریکا لە گەڵ "ڕووسیا یان هەر وڵاتێکی دیکە" هاوکاری دەکات تا تاقمی داعش چ بە شێوەی لەشکری و چ ئابووری، شکست بدات.

پێشتر دووشەمە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ئەنجامدانی کرداری هەوایی هاوبەش لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمان بە ڕێبەری ئەمەریکا بۆ سەر داعش لە سوریا دا هەواڵی دابوو. بەڕیز تڕامپ رۆژی دووشەمە لە گەڵ عەبدول فەتاح ئەلسیسی، سەرۆک کۆماری میسر بە تەلەفۆن قسەی کرد. ئەو لە ئەو وتووێژەی تەلەفۆنی دا وادەی دابوو کە لە بەرەنگاربوونەوەی تێڕۆرسم لە ئەو وڵاتە پشتیوانی بکات و پەیوەندییەکانی دوو لایەنەی نێوان ئەمەریکا و میسردرێژەی هەبێت.

بەڕێز سپایسر دڵگەرمی نوێنەرانی دێمۆکڕاتی کونگرێسی دا تا دەست "گەمەی سیاسی" هەڵبگرن و بەربژارەکانی پێشنیارکراوی دانۆڵد تڕامپ بۆ پلەکانی کابینە پشتڕاست بکەن. تا ئێستا دوو لە بەربژارەکانی بەڕیز تڕامپ پشتڕاست کراون.

سپایسر گوتی لە ڕۆژێکی ئەوتۆ لە ساڵی ٢٠٠٩ حەوت کەس لە بەربژارەکانی پێشنیارکراوی بەڕاک ئۆباما پشتڕاست کرابوون.

ناوبراو سەبارەت بە یەکێک لە ئەو دەستورانەی کە ڕۆژی دووشەمە بەڕێز تڕامپ واژۆی کرد و بودجەی ئەمەریکا بۆ کۆمپانییەکانی چالاکی بیانی لە بواری منداڵ لە بار بردنی ڕاگرت، گوتی ئەوە کە سەرۆک بەرگری لە ژیان دەکات بۆ کەسێک شاراوە نیە.

XS
SM
MD
LG