Accessibility links

سەرۆک ترامپ و بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە بە تەلەفۆن پەیوەندی دەکەن


بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە کۆتایی ڕۆژەکەدا وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکات. ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە یەکەم پەیوەندی دەبێت لە نێوان هەردوو ڕێبەر لەو کاتەوەی کە سەرۆک ترامپ سوێندی یاسایی خوارد.

ناتانیاهو لە لێدوانێکیدا لە دەستپێکی کۆبونەوەی کابینەی ئیسرایل گوتی " ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ئەم ئێوارەیە لە نێوان سەرۆک ترامپ و من ئەنجام دەدرێت. باس لە زۆر مەسەلە دەکەین، مەسەلەی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، بارودۆخی سوریا و هەڕەشەی ئێران."

لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا ترامپ پشتیوانییەکی بەهێزی بۆ ئیسرائیل دەربڕی و گوتی ئەو وەکو پایتەختی ئیسرائیل دان بە ئورشەلیمدا دەنێت، سەرەڕای ناکۆکی لەسەر ئەو شارە.

هەر لە ڕۆژی یەکشەممە ئیسرائیل ئاواکردنی 560 نیشتەجێگای لە ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم پەسەند کرد.


XS
SM
MD
LG