Accessibility links

داعش هۆتێل موسڵ دەتەقێنێتەوە


سەرچاوەکان لە ڕۆژی یەکشەممە ڕادەگەیەنن کە داعش ڕۆژی هەینی هۆتێلێکی گەورەی لە ڕۆژئاوای موسڵ تەقاندۆتەوە، لە هەوڵیاندا بۆ ئەوەی ڕێگە بگرن لە هێزی عێراقی کە وەکو شوێنی نیشتنەوەیان بکاری بهێنن و یان بیکەن بە بنکەی خۆیان بۆ هێرشەکانیان.

دوو شایەتحاڵ کە داوایان کردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت بە ڕێگای تەلەفۆن ڕاگەیاندووە هۆتێلی موسڵ کە لە شێوەی ئەهرامەکان دروست کرابوو پاش تەقینەوەکە بە لایەکا کەوتووە.

هۆتێل موسڵ کە دەکەوێتە سەر ڕوباری دیجلە کە شارەکەی کردووە بە دوو بەشەوە. تەقاندنەوەی ئەم هۆتێلەش لە کاتێکدایە کە هێزە عێراقییەکان خەریکە تەاوی بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە لە دەستی داعش ڕزگار بکەن و بەرەو کەناری ڕۆژئاوا خۆیان ئامادە دەکەن.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە مانگی 10 دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG