Accessibility links

پۆلیسی تورکیا کەسێک بە گومانی هێرشەکەی هەینی دەستگیر دەکات


سەرچاوەکانی پۆلیسی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کاربەدەستانی تورکیا پیاوێکیان دەستگیر کردووە کە بڕوا دەکرێت یەکێک بێت لەو کەسانەی کە بەرپرسیارە لە هێرشە موشەکێکان بۆ سەر بنکەکانی پۆلیسی ئەستەنبوڵ و ئۆفیسەکانی ئاک پارتی دەسەڵاتدار لە ئێوارە ڕۆژی هەینی.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی چەند هێرشبەرێک بە موشەکهاوێژ هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پۆلیسی ئەستەنبوڵ و ئۆفیسێکی پارتی دادو گەشەپیدان. هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی بڵاو نەکرایەوە.

سەرچاوەکانی پۆلیس دەڵێن ڕۆژی شەممە گومانبارەکە بە ئەندامێکی DHKP-C پێناسە کراوە و لە پارێزگای تەکریداغی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بە چک و هەنارۆکەوە دەستگیر کراوە.

بڕوا دەکرێت دەستیشی هەبوبێت لە هێرشێکی ڕۆژی شەممە بۆ سەر پۆلیس لە ئەستەنبوڵ.

سەرچاوەکانی پۆلیس دەڵێن لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانباری تریشدا دەکرێت کە گومانی هێرشەکەی ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ دەستگیر کراون.

پارتی قەدەغەکراوی DHKP-C لەلایەن تورکیا، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدرێت. لەم چەند ساڵەی ڕابوردوودا چەندین هێرشی دژ بە پۆلیسی تورکیا و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کردووە.

لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا چەندین هێرشی بۆمب و تەقەکردن لە تورکیا ڕوودیاوە لە ناویاندا دوو تەقینەوەش کە لەلایەن ملیتانە کوردەکانەوە ئەنجام درابوو لە دەرەوەی یاریگەیەکی تۆپێن لە ئەستەنبوڵ کە 10 کەسی تێدا کوژراو 44 کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG