Accessibility links

سەرهەڵداوانی سوریا لە کازاخستان کۆدەبنەوە


نوێنەرانی سەرهەڵداوانی سوریا لە کازاخستان کۆدەبنەوە بەر لە دەستپیکردنی وتووێژەکان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت کە بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە دەستپێبکات.

وتووێژەکانی ئەستانای پایتەختی کازاخستان کە لەلایەن ڕوسیا، ئێران و تورکیاوە ڕێکخراوە یەکەم وتووێژی لەو جۆرەی نێوان هەردوولایە لە ساڵێک لەمەوبەرەوە. نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیڤان دیمەستۆرا لە وتووێژەکاندا بەشداری دەکات بەڵام بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا بەشداری ناکات.

شاندی ئۆپۆزسیۆن کە لە ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ئەستانا لە نزیکەی 12 کەسایەتی سەرهەڵداوان پێکهاتووە و لەلایەن محەمەد عەلوشی گروپی لەشکری ئیسلامەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت. حکومەتی سوریاش بەشار جەعفەری باڵیۆزی سوریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندێکی لەشکری دەنێرێت.

یەکێک لە کارنامەکانه ئەو کۆبونەوەیە ئەوەیە کە درێژە بەو ئاگربەستە بدرێت کە لە مانگی پێشوو لەلایەن ڕوسیا و تورکیاوە هاتە ئاراوە.

XS
SM
MD
LG