Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا چاوی بە سەرۆک ترامپ دەکەوێت


تەریسا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ناترسێت لەوەی شتێک بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڵێت ئگەر بزانێت ئەوەی کە گوتویەتی مایەی قبوڵ کردن نییە.

بڕیارە مەی ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆک ترامپ کۆببێتەوە و دەڵێت ئەو دەرفەتە بەکاردەهێنێت بۆ تاوتوێ کردنی پەیوەندی بازرگانی داهاتووی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا، مەسەلەی ناتۆ و ئاستەنگەکانی تری وەکو شکستپێدانی تیرۆرسم.

ڕۆژی شەممە هەزاران ژن ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەوروپا بۆ خۆپیشاندانی دژ بە ترامپ بە تایبەتی دژ بەو لێدوانانەی کە بە بێڕێزی کردن بە ژنان لێکدەدرێتەوە.

مەی بە کەناڵی BBC ی ڕاگەیاند " من پێشتریش گوتومە هەندێک لەو لێدوانانەی دانۆڵد ترامپ لەسەر ژن داویەتی مایەی قبوڵ کردن نییە، کە خۆشی داوای لێبوردنی لەسەر هەندێکیان کردووە".

مەی گوتیشی " کاتێک من لەگەڵێدا دادەنیشم پێم وابێت گەورەترین لێدوانی کە دەدرێت لەسەر ڕۆڵی ژن دەبێت و لە ڕاستیشدا من وەکو سەرۆک وەزیرێکی ژن لەوێ دەبم... هەر کات هەستم کرد شتێک هەیە کە مایەی قبوڵ کردن نییە من ناترسم لەوەی کە پێی بڵێم".

XS
SM
MD
LG