Accessibility links

سەرۆک ترامپ سەردانی دەزگای  CIAدەکات


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەشێک لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکار بوونی لە نێوەندی ئاژانسی زانیاری CIA بەسەر دەبات. ئەو سەردانە لەلایەن گوتەبێژی کۆشکی سپی شێن سپایسەر لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرز پشتڕاست کراوەتەوە.

ترامپ ڕەخنەیەکی زۆری لە دەزگای CIA ئاژانسەکانی تری زانیاری گرت لەسەر ئەوەی کە ڕایانگەیاند ڕوسیا هەڵبژاردنەکانی هاککردووە. لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ترامپ چەند جارێک CIA دزەپێکردنی زانیارییەکان تاوانبار کرد.

ئەم سەردانەی سەرۆک ترامپ بۆ نێوەندی CIA پاش ئەوە دێت کە دیموکراتەکانی کۆنگرێس سەرکەوتوو بوون لە دواخستنی دەنگدان بۆ پەسەند کردنی بژاردەی ترامپ بۆ بەڕێوەبەری CIA. یاسادانەرە کۆمارییەکان ئیدانەی ئەم دوواخستنەیان کرد و دەڵێن ئەمە بوو بەهۆی ئەوەی کە ئەو دەزگا سیخوڕییە بەبێ سەرۆک بێت لەم شەممەو یەکشەممەیەدا.

.

XS
SM
MD
LG