Accessibility links

سەرۆکی ڕوسیا ئامادەیە لەگەڵ ترامپ کۆببێتەوە بەڵام ئامادەکارییەکان ڕەنگە چەند مانگێکی پێ بچێت


ئاژانسی دەنگوباسی TASS ی ڕوسیی لە زاری گوتەبێژی کرملن دمتری پێسکۆڤەوە دەڵێت سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ئامادەیە چاوی بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بکەوێت بەڵام ئامادەکارییەکان بۆ شیانی ئەو کۆبونەوەیە ڕەنگە چەند مانگێکی پێ بچێت نەک چەند هەفتەیەک.

دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی وەکو 45 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد. لە دەمی بەڕێوەبەرایەتی باراک ئۆبامادا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا گەیشتە خراپترین ئاست لەوەتای شەڕی ساردەوە بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر ئۆکرانیا و قەیرانی سوریا.

بە پێی ئاژانسی TASS پێسکۆڤ گوتوشیەتی با خەڵکی بزانن ئەم کۆبونەوەیە لە چەند هەفتەی ئایندە ناکرێت با هیوابخوازین کە ئەم کۆبونەوەیە لە چەند مانگی داهاتوودا بکرێت.

ژمارەیەک لە بەرهەڵستانی ترامپ لەو بڕوایەدان کرملن یارمەتی ترامپی دا تا لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بە دەستبهێنێت بە هاککردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی کڵنتن.

کرملن نکوڵی لەمە دەکات و دەڵێت پارتی دیموکراتی ئەمەریکا مەسەلەی هاککردنەکە وەکو بیانویەک بۆ دۆڕانی خۆیان بەکار دەهێنن.

پوتن و کاربەدەستە باڵاکانی تری ڕوسیا بە ئاشکرایی پەسنی ترامپ دەکەن و چاوەڕان دەکەن ئەو سزایانە لەسەر ڕوسیا هەڵبگرێت کە لە ساڵی 2014 و پاش لکاندنی هەرێمی کرایمای ئۆکرانیا بە خۆیەوە خرایە سەری.

پێسکۆڤ دەشڵێت ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر وا بیر بکرێتەوە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی ترامپدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا بەبێ ئاڵۆزی و ناکۆلی دەبن.

XS
SM
MD
LG