Accessibility links

لە ئوسترالیا و نیوزیلاند خۆپێشاندان دژ بە ترامپ ئەنجام دەدرێت


هەزاران خۆپیشاندەر لە ئوسترالیا و نیوزیلاند ڕۆژی شەممە بەشداریان کرد لە یەکەم ڕێپێوانی سەدان ژن کە لە سەرانسەری جیهان ڕێکخراوە بۆ نیشاندانی ناپەسەند کردنی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کاتێکدا دەست بە یەکەم ڕۆژی کارکردنی دەکات.

لە سیدنی گەورەترین شاری ئوسترالیا نزیکەی 3 هەزار کەس لە پارکی هەیدەوە بەرەو بەردەم کۆنسۆڵخانەی ئەمەریکا ڕێپێوانیان ئەنجام دا لە کاتێکدا ڕێکخەران دەڵێن نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە مێلبۆرن خۆپیشاندانیان ساز داوە.

خۆپیشاندەرانی سیدنی دروشمەکانی وەکو " فیمینیزم کارتری ترامپمە" و "وەکو ژن شەڕ بکە" یان بەرز کردۆتەوە.

یەکێک لە ڕێکخەرەکانی خۆپیشاندانەکەی سیدنی میندی فریباند بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە " ئێمە وەکو ڕێکخراوێکی دژە ترامپ خۆپیشاندان ناکەین بەڵکو ئێمە خۆپیشاندان دژ بە ڕق و کینە، ڕقبوونەوە لە ژن، بیرتەسکی بەرامبەر ئەو کەسانەی وەکو خۆت بیرناکەنەوە و ترس لە کەسانی وڵاتانی بیانی دەکەین. ئێمە دەنگی ژنانی سەرەنسەری جیهان یەک دەخەین".

زۆربەی خۆپیشاندەرانی سیدنی و مێلمۆرن کڵاوی پەمەییان لە سەر کردبوو.

XS
SM
MD
LG