Accessibility links

وەزیرانی بەرگری و ئاسایشی نیشتیمانی سوێندی یاسایی دەخۆن  


سینات دەنگی دا بۆ پەسەند کردنی ژەنەڕاڵی خانەنشینی هێزی دەریایی جەیمس ماتیس وەکو وەزیری نوێی بەرگری ئەمەریکا و ژەنەڕاڵێکی تری خانەنشین جۆن کێلیشی وەکو وەزیری ئاسایشی نیشتمانی پەسەند کرد.

ماتس و کێلی هەردوکیان تەمەنیان 66 ساڵە بوون بە یەکەم دوو ئەندامی کابینەکەی ترامپ کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند کران و دەستبەجێ سوێندی یاساییان خوارد. هەر دەستبەجێ پاش مەڕاسیمی سوێندخسواردنی سەرۆک ترامپ لەبەردەم کۆنگرێس سینات بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی ئەمان کۆبۆوە.

ماتیس پەیامێکی گەرموگوڕی بۆ هێزی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهان بڵاو کردەوەو تیایدا ستایشی کارەکانیانی کرد وەکو پاسەوان و چاودێری وڵاتەکەمان، و پەیامنی دا هەوڵ بدات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی لەشکری ئەمەریکا هەمیشە ئامادە بن بۆ شەڕ کردن، لە ئێستادا و لە داهاتوشدا.

سینات بە 98 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 1 دەنگی نەخێر ژەنەڕاڵ ماتیسی پەسەند کرد. و کێڵیش بە 88 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 11 دەنگی نەخێر پەسەند کرا. تەنها سیناتۆری کە دەنگی نەدا جێف سێشینسی ئەلەباما بوو کە خۆیشی پێویستە لەلایەن سیناتەوە پەسەند بکرێت وەکو سەرۆکی دادگای باڵای ئەمەریکا.

هەر چەند خولەکێک پاش چوونە ناو ئۆڤال ئۆفیس لە شەوی هەینی، ترامپ بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی ماتیس و کێلی مۆر کرد. پاشان جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس سوێندی یاسایی هەردوکیانی دا.

ماتیس وەزیری نوێی بەرگری ئەمەریکا سەرکردەی نێوەنی بڕیاردانی ئەمەریکا بوو و هەروەها کۆمانداری گۆڕانکاری ناتۆ بوو. ئەو لە ساڵی 2013 خانەنشین بوو.

کێلیش بەڕێوەبەری سەرکردایەتی باشوری ئەمەریکا بوو، کە چاودێری ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکری ئەمەریکا لە ئەمەریکای ناوەڕاست، باشوری ئەمەریکا و کارابیان دەکات هەتا ئەو کاتەی کە ساڵێک لەمەو بەر خانەنشین بوو.

XS
SM
MD
LG