Accessibility links

چاوەڕوان دەکرێت سەدان هەزار کەس لە واشنتۆن خۆپیشاندان بکەن


ڕۆژێک پاش دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، کە سەدان هەزار کەس بۆ مەراسیمی سوێندخواردنەکەی ڕویان لە واشنتۆن کردبوو، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە واشنتۆن کۆببنەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ڕیبازەکانی سەرۆکی نوێ.

ڕێکخەرانی ڕێپێوانی ژنان لە واشنتۆن دەڵێن چاوەڕوان دەکەن چەند سەد هەزار کەس ڕۆژی شەممە لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمەریکا و ناوچەی ناسراو بە واشنتۆن ماڵ کۆببنەوە.

کاربەدەستانی واشنتۆن دەڵێن 1800 پاس خۆیان ناونوسی کردووە تا لە ڕۆژی شەممە لە ناو شارەکە پارک بکەن. ئەمەش مانای ئەوەیە نزیکەی 100 هەزار کەس تەنها بە پاس دێن.

خۆپیشاندانی هاوشێوە بڕیارە لە 20 شارت تری سەرانسی جیهان ئەنجام بدرێت لە ناویاندا لەندەن و سیدنیش.

ڕێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانە دەڵێن ئەوان دەیانەوێت لە یەکەم ڕۆژی ئۆفیسی ترامپدا ئەو پەیامە بگەیەنن کە مافەکانی ژنان مافەکانی مرۆڤن. خۆپیشاندەران داوای یەکسانی ڕەگەزی، یەکسانی جێندەر، خزمەتگوزاری تەندروستی و مافی منداڵ لەباربردن دەکەن.. ئەو مەسەلانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی ترامپدا دەکەونە مەترسییەوە.

XS
SM
MD
LG