Accessibility links

سوێندخواردنی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا


مایک پـێنس وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد لە بەردەم کلارنس تۆماس دادوەری دادگای باڵای ئەمەریکا.

پـێنسی تەمەن 57 سـاڵ، سیاسەتمەدارێـکی کۆنەپارێزی کۆماریـیە، لە شاری کۆڵمبسی ویلایەتی ئیندیانا گەورەبووە و لە زانکۆی هانۆڤەری شاری هانۆڤەری ویلاتەکەی مێژووی خوێندووە و لە زانکۆی ئیندیانا ڕۆبەرت مەککنی لە شاری ئیندیاناپـۆڵس یاسای خوێندووە.

لە هەردوو ساڵی 1988 و 1990 خۆی بۆ ئەندامێتی کۆنگرێس کاندیدکرد، بەڵام سەرکەوتنی بەدەسـت نەهێنا. لە نێوان ساڵانی 1994 هەتا 1999 پـێشکەشکارێـکی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنێـکی کۆنەپارێزبوو. ساڵی 2000 جارێـکی دیکە خۆی بۆ ئەندامێتی کۆنگرێس کاندیدکرد و سەرکەوتنی بەدەسـتهێنا، لەو پـۆستە بە هەڵبژاردن مایەوە هەتا سـاڵی 2013 .

پاشان خۆی بۆ پـۆستی فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا کاندیدکرد و سەرکەوت. لە سـاڵی 2013 وە هەتا ئەمساڵ لەو پـۆستەدا مایەوە.

سوێندخواردنی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:34 0:00

XS
SM
MD
LG