Accessibility links

دانۆڵد ترامپ پەیمانی یەکخستنی وڵات دەدات


سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترامپ پەیمان دەدات کاری سەخت بکات، وڵات یەکبخات و ئەمەریکا مەزن بکات بۆ هەمو کەسێک.

لە ئێوارەی ڕۆژی سوێندخواردنی یاساییدا ترامپ گوتی " وڵات شتێکی سەرسوڕهێنەر دەبنێت" ڕۆژی هەینی کاتێک ئەو وەکو 45هەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سوێندی یاسایی دەخوات.

پاش کۆنسێرتێک لە شەوی پێنجشەممە لەسەر پلیکانەکانی مۆنۆمێنتی لینکن، ترامپ گوتی بەبێ ئەوەی گوێی دابێتە ئەوەی کە کەشو هەوا چۆن دەبێت " خۆش دەبێت یان بارانێکی زۆر دەبارێت" ئەو بە هەزاران کەسی گوت کە هەمو جیهان دەڕونێتە ئەوەی کە لە واشنتۆن چی دەگوزەرێت.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە هونەرمەندان بەشداریان تێدا کردبوو و ئەندامانەی خێزانی ترامپیش لەوێ بوون سەرۆکی هەڵبژێردراو گوتی " ئەمە بزوتنەوەیەکە کە پێشتر لە هیچ کوێ نەمانبینیوە." پاشان بە ئامادەبوانی گوت سبەینێ دەتانبینم و لەگەڵ ئەمەدا یاری ئاگرین دەستی پێکرد کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.

XS
SM
MD
LG