Accessibility links

کاربەدەستانی بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە سزای مەرگیان بەسەر سێ پیاودا جێبەجێ کرد بە تاوانی هێرشێکی کوشندە بۆ سەر پۆلیس.

دادپرسی گشتی ڕایگەیاند ئەو سزای مەرگە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە جێبەجێ کرا. ئەمەش یەکەم سزای مەرگ بوو لەوەتای ساڵی 2010 لەو وڵاتەی هاوپەیمانی ئەمەریکا. ڕۆژێک بەر لە جێبەجێکردنی سزاکە خۆپیشاندان ڕوویدا بۆ هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ تاوانبارەکاندا و پێکدادان لە نێوان چالاکوانان و پۆلیس ڕوویدا.

عەباس ئەلسامیە، سامی موشەیما و عەلی سیغناس لە ساڵی 2015 تاوانبار کران بە کوشتنی دوو پۆلیسی بەحرەینی و پۆلیسێکی ئیماراتی لە هێرشێکی بۆمبی ساڵی 2014 دا. هەفتەی ڕابوردوو سزای مەرگەکەیان لەلایەن دادگایەکی بەحرەینییەوە پەسەند کرا.



XS
SM
MD
LG