Accessibility links

بەهۆی هێرشەکانی داعش لە دێر ئەلزور دەیان کەس دەکوژرێن


گروپێکی چاودێری شەڕی سوریا ڕادەگەیەنێت ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆژی شەممە هێرشێکی گەورەیان کردە سەر شاری دێر ئەلزور، دەیان کەسی سڤیل و سەرباز کوژروان.

بەلایەنی کەم شەش تەقینەوەی گەورە لە بەرەبەیانەوە شارەکەی هەژاند لە کاتێکدا پێکدادان لە نێوان ملیتانەکان و هێزەکانی لەشکری سوریا و هاوپەیمانەکانیان ڕوویدا.

فڕۆکە لەشکرییەکانی هێزی سوریاش هێرشیان کردەوە سەر بنکەکانی داعش.

دەزگایەکی ڕاگەیادنی سەر بە حزبوڵای هاوپەیمانی دیمەشق ڕایگەیاند لەشکری سوریا بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا ڕایگەیاند تۆپبارانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی سێ کەسی کوشتووەو 9 کەسیشی بیندار کردووە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت.

داعش بەشێکی زۆری پارێزگای دێر ئەلزوری لە دەستدایە لە ناویاندا زیاتر لە نیوەی شارەکەش.

XS
SM
MD
LG