Accessibility links

بژاردەی ترامپ بۆ وەزارەتی بەرگری هەڵوێستی توندی لەسەر ڕوسیا هەیە


بژاردەی سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد ترام بۆ وەزارەتی بەرگری لە میانەی دانیشتنی پەسەندکردی لەلایەن سیناتەوە ڕۆژی پێنجشەممە دژی ڕوسیا قسەی کرد سەرەڕای هەڵوێستی نەرمی ترامپ لەمەڕ مۆسکۆ.

ژەنەڕاڵی خانەنشین جەیمس ماتیس بەربژار بۆ وەزارەتی بەرگری بە کۆمیتەی ستونە لەشکرییەکانی سیناتی ڕاگەیاند ڕوسیا " بنەمای هەڕەشەیە" و پاش چەندین ساڵی هەوڵی ئەمەریکا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی پۆسیتیڤانەی لەگەڵدا هەبێت سەرکەوتنێکی ئەوتۆی نەبووە.

ماتیس گوتیشی ژمارەی ئەو مەسەلانەی کە دەتوانین بە هاوبەشی کاری لەسەر بکەین کەم بۆتەوە و ئەوە مەسەلانەش کە لەگەڵ ڕووسیا ناکۆکیمان لەسەری هەیە زیادیان کردووە.

لە میانەی قسەکانیدا ماتیس داوای پشتیونی زیاتری لەشکری کرد بۆ هاوپەیمانای ئەوروپا لە کاتێکدا ڕوسیا هەوڵ دەدات هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بشكێنێت.

ماتیس گوتیشی " بە بڕوای من وڵاتەکان بە هاوپەیمانێتی گەشە دەسێنن و بەبێ هاوپەیمانێتی گەشە ناکەن. جا بۆیە بە بڕوای من ئێمە پێویستە پەیوەندی بە‌هێزمان لەگەڵ ناتۆ بهێڵیەنەوە."

ئەو گوتی لەوەتای جەنگی جیهانی دووهەمەوە جیهان لە ژێر گەورەترین هەڕەشەدایە بەهۆی کردەوە شەڕانگێزەکانی ڕوسیا، گروپە تیرۆرستییەکان و کردارەکانی چین لە دەریای باشوری چین.

.

XS
SM
MD
LG