Accessibility links

سەرۆک ئۆباما خەڵاتی ئازادی دەبەخشێت بە جۆ بایدنی جێگری


ڕۆژی پێنشەممە سەرۆک ئۆباما مەزنترین خەڵاتی سەرۆکایەتی ناسراو بە مەدالیای ئازادی بەخشی بە جۆ بایدنی جێگری ئەو پیاوەی کە سەرۆک ئۆباما بە باشترین جێگری سەرۆک ناودێری کرد.

جێگری سەرۆک مت بوو کاتێک ئۆباما ڕایگەیاند کە ئەو گەورەترین خەڵاتی ڕێزلێنانی سیڤیلی وڵات دەدات بە پیاوی دەستەڕاستی بۆ هەشت ساڵ.

بایدن ڕووی وەرگەڕاند لە کامێراکان و فرمێسکەکانی سڕی پاشان هەستایە سەر پێی و سەرۆک ئۆباما مەدالیاکەی کردە ملی.

جۆ بایدن گوتی " هیوادارم جێدەستم لەم کارەدا بە شێوەیەک بێت کاتێک باس لەم خولی سەرۆکایەتییە بکرێت من بتوانم بڵێم من بەشێک بووم لەم گەشتە بێوێنەیەی ئەو پیاوەی کە توانی کۆمەڵێک شتی بێوێنە بۆ ئەم وڵاتە ئەنجام بدات."

ئامادە بووان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیان لەو هەنگاوە کرد کە لە مەڕاسیمی خواخافیزی جۆ بایدندا ئەنجام درا.

ئەمە دووا جارە سەرۆک ئۆباما ئەو خەڵات پێشکەش دەکات.

جۆ بایدن گوتیشی " ئەو هیچ نەیدەزانی کە ئەو خەڵاتەی پێ دەدرێت و گوتشیشی ئەو شایستەی ئەو خەڵاتە نەبوو."

شایانی باسە سەرۆک ئۆباما تەنها ئەم هەفتەیەی لە کۆشکی سپی ماوە لە 20 ی مانگی 1 سەرۆکی هەڵبژێردارو دانۆڵد ترامپ بە فەرمی سوێندی یاسایی دەخوات.


XS
SM
MD
LG