Accessibility links

ئاسۆ کەمال: 250 ملیار دۆلار داهاتی کوردستان لەماوەی 12 ساڵ ، لەژێر دەستی یەکێتی و پارتی و کۆمپانیاکانیاندایە


بانکی جیهانی لەپرۆژە نەخشەیەکی ئابورییدا لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا نزیکەی ماوەی ساڵێکە بەردەوامن بۆ بەزکردنەوەی داهات و کەمکردنەوەی سەرفیات، بە راوبۆچونی شارەزایان ئەم هەنگاوە کارەساتێکی ئابوری زیاتری بۆ بارودۆخی ژیان و ئابوری نیشتیمانی خولقاندووە، لە ئاماژەیەکی ئاسۆ کەمالدا بۆ راپۆرتی پەیوەندیدار کە ئاماژە بەوەدەدات کە "بانکی جیهانی ماوەی 3 ساڵی بۆ حکومەتی هەرێم دەست نیشانکردوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە واتە تا 2020 ،بەڵام دەڵێ حکومەتی هەرێم توشی سەرسوڕمانی کردوین کە "هەنگاوی خێرای وای ناوە لە یەکساڵی ڕابردودا کە %37 سەرفیاتی کەمکردۆتەوە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی موچە و ریفۆرمی پشتیوانی نرخ و خزمەتگوزاریەکان"؛ بەڵام رەخنەو شرۆڤەکارییەکانی ئاسۆ کەمال لەو بارەیەوە سەنگ دەخاتە سەر کۆمەڵێک گرفتی جومگەیی ئابوری و داهات و بژێوی ژیانی خەڵک.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەو پرسانە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و شرۆڤەکار ئاسۆ کەمال دا سازکردووە...

ئاسۆ کەمال دەڵێت ""بۆ رووبەڕووبونەوەی هاتنەخوارەوەی نرخی نەوت لە 2014 دا دەبینین کە هەموو قەیرانەکە دەشکێننەوە بەسەر خەڵکدا، ئێستا دەستیان کردووە بە موچە بڕین، دەیانەوێت خەڵک دەربکەن لە کەرتە گشتییەکان، دامەزراندنیان راگرتووە".

دەشڵێت "لەماوەی ساڵێکدا حکومەتی هەرێم لە 37% ی خەرجی کەمکردۆتەوە، جا ئەمە کەمئەندامیش دەگرێتەوە، ئەو چارەکە موچەیەش دەگرێتەوە، ئەمە هەموو ئەو کەرتە خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی و ئاو و کارەباش دەگرێتەوە".

سەبارەت بە پرسی داهاتیش ئاسۆ کەمال دەڵێت "لەکوردستاندا کێشەی پارەمان نیە، لە 2003 ەوە تا 2015 لەماوەی 12 ساڵدا 250 ملیار دۆلار داهاتی کوردستان بوو، ئەم بڕە پارەیە وەکوخۆی ماوەتەوە، لەژێر دەستی یەکێتی و پارتی و کۆمپانیاکانیاندا بووەو وەکوخۆی ماوەتەوە".

هەروەها دەشڵێت "تێڕوانینی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم ناوی ناوە دیدگا بۆ ئایندەی کوردستان تا 2020، ئەوان لە 2020 دا دۆزەخێک بۆ ئەم خەڵکە دەخولقێنن".

ئاسۆ کەمال دەشڵێت "بانکی نێودەوڵەتی دەزانن کە لەهەرێمی کوردستاندا گەندەڵی هەیە، دەزانن لەڕێی نەبوونی بانک و یەکێتی و پارتی سیستمی پارەی کاش بەکاردەهێنن؛ بۆئەوەی هەرچی زیاتر بتوانن شەفافییەت نەبێت لەم ئاستەدا لەڕێی سیستمی بانکییەوە خەڵک زیاتر دەتوانێت ئاسان دەستی بگات بە زانیارییەکان و بزانێت داهات چۆنەو چەند دەفرۆشرێ و بۆ کوێ چووەو چۆتە حسابی کێوە".

لەڕێی ئەو بەستەروە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:19 0:00

XS
SM
MD
LG