Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە: هێرشبەرەکەی مزگەوتی مەدینە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پۆلیسدا کوژرا


ڕۆژی یەکشەممە عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاند پۆلیس ئەو پیاوەی کوشتووە کە لە مانگی 7 دا پلانی هێرشێکی بۆ سەر پیرۆزترین شوێنی ئیسلام داڕشتبوو، ئەو پیاوەی بە خوێندکارێکی پێشوو لە قەڵەمداوە کە وازی لە خوێندن هێناوەو چووتە نێو داعشەوە لە سوریا.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند تەی بنسالم بنیەسلام ئەلسەعەیری لەگەڵ توندڕەوێکی تردا لەلایەن پۆلیسەوە لە ڕۆژی شەممە کوژران، لە کاتێکدا پشتێنی بۆمبڕێژکراو و دەمانچەی ئۆتۆماتیکی پێبوو.

عەرەبستانی سعودیە دەڵێت ئەو ئەو بۆمبەی دروستکردبوو کە لە 4 ی مانگی 7 لە دەرەوەی مزگەوتی مەدینە ئەو شوێنی گۆری پێغەمبەر محەمەدی لێیە، تەقاندەوە کە 4 ئەندامی هێزی ئاسایشی سعودی تێدا کوژران و 5 کەسی تریش بریندار بوون.

ملیۆنان موسوڵمان ساڵانە سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.

لە هەمان ڕۆژدا لە مانگی 7 هێرشێکی تر کرایە سەر مزگەوتێکی شیحەکان لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی سعودیە و نزیک کۆنسۆڵخانەی ئەمەریکا لە جدە.

وەزارەتەکە دەڵێت ئەلسەعەیری پیشتر خوێندکار بوو لە نیوزیلاند کە پاشان وازی لە خوێندن هێنا و چوو بۆ سوریا بۆ شەڕ کردن لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا. دەشڵێت پاشان چووە بۆ تورکیا، سودان و یەمەن بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ عەرەبستانی سعودیە.





XS
SM
MD
LG