Accessibility links

گوتەبێژێکی لەشکری عێراقی ڕادەگەیەنێت، ڕۆژی یەکشەممە ‌هێزی تایبەتی عێراقی گەیشتۆتە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دیجلە لە موسڵ ئەمەش یەکەم جارە لەو کاتەوەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دەستیپێکردووە.

گوتەبێژی هێزەکانی دژە تیرۆر ناسراو بە CTS ، سەباح ئەلنوعمان بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند هێزەکان بەرەو ئەو پردی سەر ڕووبارەکە چوون کە بەهۆی شەڕەکان زیانی پێ گەیشتووە.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ کە لە مانگی 10 دەستی پێکرد سەرەتا زۆر بە خێرایی بەرەو پێش ڕۆشت بەڵام پاشان لەگەڵ زیاتر چوونە ناو موسڵەوە ئۆپەراسیۆنەکە خاوبۆوە بەهۆی ئەوەی وەک کاربەدەستان دەڵێن هەوڵی ئەوە دەدرا زیانی کەسانی سیڤیل کەم بکرێتەوە، بەڵام لە هەفتەی ڕابوردوودا ئۆپەراسیۆنەکە گەرموگوڕ بۆوە.

XS
SM
MD
LG