Accessibility links

بڕیارە ئەمەریکا 300 مارینز ڕەوانەی هەرێمی هێلماندی ئەفغانستان بکات


بڕیارە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نزیکەی 300 مارینز ڕەوانەی هەرێمی هێڵماندی ئەفغانستان بکات بە مەبەستی هاوکاری کردن لە بواری زانیاری و لۆجیکی ئەو هێزانەی ئەفغانستان کە شەڕی دژ بە یاخیبوانی تالیبان دەکەن.

ناردنی ئەو هێزە بۆ هێلماند یەکەم جار دەبێت کە هێزی مارینزی ئەمەریکا بچنە پارێزگایەکی باشوری ئەفغانستانەوە لەو کاتەوەی کە لە ساڵی 2014 ئەمەریکا کۆتایی هێنا بە ئەرکی شەڕکردنه لە ئەفغانستان.

لەو کاتەوە هێزکانی ئاسایشی ئەفغانی، کە هێشتا واشنتۆن پشتیوانیان لێدەکات بە هێرشی ئاسمانی و سەدان ڕاوێژکار، نەیانتوانیوە ڕێگە لە پێشکەوتنەکانی تالیبان لە هێلماند بگرن.

ژەنڕاڵ ڕاجەر تەرنەر بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ناردنی ئەو هێزانە بەشێکە لە ئاڵوگۆڕکردنی ئاسایی ئەو یەکەیەی هێزەکانی ئەمەریکا کە لە ئەفغانستان مەشق بە سەربازە ئەفغانیەکان دەکەن.

XS
SM
MD
LG