Accessibility links

ژنان لە ئەفغانستان بەشداری شەڕی دژ بە ملیتانەکان دەکەن


گروپێک کە لە 150 ژن پێکهاتووە لە پارێزگای جاوزجانی باکوری ئەفغانستان چەکیان هەڵگرتووە تا شەڕی دژ بە تالیبان و داعش بکەن.

ژمارەیەک لەو ژنانەی کە لە ناوچە توندوتیژەکانی وەکو قوش تەپە و دەرزاب دەژین دەڵێن تالیبان و داعش پیاوەکانی خێزانەکانیان کوشتوون.

مەملەکەت ژنێکە کە لە ناوچەی قوشتەپەی ئەفغانستان دەژێت دەڵێت " ئەوان سێ کوڕی منیان کوشتووە و ژیانی ئێمەیان سوتاند، ئێستا بڕیارمان داوە شەڕی دژ بە داعش بکەین."

ئەو ژنە ئەفغانیانەی کە دەڵێن ئامادەن شان بەشانی پیاوەکانی ناوچەکەیان شەڕ بکەن، دەشڵێن ئەوان چیتر ناتوانن پشودرێژبن لەگەڵ دڕندایەتی ئەو ملیتانانە.

نەفیساش دانیشتویەکی ناوچەی دەرزابە دەڵێت " ئەوان برایەکم، خوشکێکم و خوشکەزایەکیان کوشتووم. بۆیە چەکم هەڵگرتووە و داوای یارمەتی لە حکومەتی ئەفغانستان دەکەم بۆ شەڕی دژ بە داعش."

حەفیز کاشی سەرکردەی پۆلیسی خۆجێیی ڕایگەیاندووە، هەوڵ دەدەن پشتیوانی ئەو ژنانە بکەن و چەکیان پێ بدەن.

XS
SM
MD
LG