کاربەدەستانی عێراق دەڵێن بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە بەغدای پایتەختی عێراق 7 کەس کوژراون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.
ئەو هێرشەی کە لە ناوچەی بەلەدیەتی زۆرینە شیعە ڕوویدا دووهەم تەقینەوە بوو ڕۆژی یەکشممە لە بەغدا ڕووبدات. بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش لە بازارێکدا سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەلایەنی کەم 13 کەس کوژران. داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.