Accessibility links

عێراق دەڵێت لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باشیک


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی عێراق ڕادەگەیەنێت سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە کە گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا لەسەر داواکاری عێراق هێزەکانی تورکیا لە ناوچەیەکی نزیک شاری موسڵ بکشێنوە.

عەبادی لەگەڵ هاوشانە تورکەکەی لە بەغدا کۆبۆوە. تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی هیچ زانیارییەکی زیاتری لە باری ڕێککەوتنەکە لەسەر کشانەوە لە شارۆچکەی باشیکە ڕانەگەیاند، کە هێزەکانی تورکیا لە پێش دەسپێکرنی ئۆپەراسیۆنی ئەمدواییانەی دژ بە داعشەوە لەوێن.

بەڵام لەو ڕاپۆرتەی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی عێراقدا هاتووە کە تورکیا پەیمانی داوە " ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت" و بەغدا و ئانکەرە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە دەستوەرنەدەن لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر.

سەرۆک وەزیری تورکیا بن عەلی یەلدەرەم ڕۆژی شەمەم گەیشتە بەغدا بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژی. ئەمەش یەکەم سەردانی لەو جۆرەیە لەوەتای پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهۆی مانەوەی نزیکەی 500 سەربازی تورک لە ناوچەی باشیکی عێراق. عێراق داوای کشانەوەیانی دەکرد و دەیگوت بە ئەمە سەرپێچی کردنە لە سەروەری خاکی عێراق.

XS
SM
MD
LG