سه‌رۆک باراک ئۆباما سزای نوێ ده‌خاته سه‌ر ڕووسیا ، مۆسکۆ توومه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی هاکی کۆمپیوته‌ری کردوه به‌ئامانجی کاریگه‌ر خستنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی که له مانگی 11ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێت " ئه‌و له‌وباوه‌ڕه‌دا نیه ڕوسیا ئه‌و کاره‌ی کردبێت". لێکۆڵه‌ره‌وانی تاوانی ئاسایشی ئینته‌رنێت تاچه‌ند دڵنیان و په‌نجه‌ی توومه‌ت به‌م شێوه‌یه درێژده‌که‌ن. ستیڤ باراگۆنا له ده‌نگی ئه‌مریکا له‌مباره‌یه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه به‌ده‌نگی ووریا کاڵی له‌فایلی ده‌نگیدا تۆمار کراوه.
به‌درێژایی 24 کاتژمێر تۆڕی ئینته‌رنێت گۆڕه‌پانی جه‌نگی به‌رده‌وامی ڤایرۆس و به‌رنامه‌ی تێکده‌ره، به‌ڵام له‌م جیهانه نادیاره‌دا سه‌خته ئه‌وه‌ی هێرشی کردوه ده‌ستنیشان بکرێت.
دیمتری ئه‌لپیرۆڤیچ هاودامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای ئاسایشی ئینته‌رنێته به‌ناوی CrowdStrike - کراود ستریک، له‌به‌هاری ڕابردوودا به‌رنامه‌ی کۆمپانیه‌که‌یان ڕۆماڵ و چاودێری ئه‌لیکترۆنی هاککردنی کۆمیته‌ی نیشتمانی دیموکراتیه‌کانی ده‌کرد.
دیمتری ده‌ڵێت "ده‌ستبه‌جێ وه‌ک دره‌ختی له‌دایکبوونی مه‌سیح داده‌گیرسا، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت دوو فاکته‌ری کاریگه‌ر دزه‌یانکردوه‌ته ناو تۆڕه‌که‌وه و سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن.
به‌رنامه‌ی (کراود ستریک) ئه‌و گرووپی هاککا‌رانه به‌ڕووس ناوده‌بات و په‌یوه‌ندی پته‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرملین هه‌یه.
دیمتری ده‌شڵێت "گه‌یشتن به‌م ده‌ره‌نجامه وه‌ک کارکردنی لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس وایه، وه‌ک چۆن ده‌چیته سه‌ر جێگای تاوانێک و بۆ په‌نجه‌مۆر ده‌گه‌ڕێت، کار له‌سه‌ر داتا‌کان ده‌که‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و تاوانکارانه‌ی پێشتر ده‌ستنیشانت کردوون، هه‌روه‌ها ته‌ماشای به‌ڵگه‌ی‌دیکه ده‌که‌یت، وه‌ک شێوه‌ی کارکردن".
لێکۆڵینه‌وه‌کانی کراود ستریک چه‌ند کۆدێکی ناسراوی دۆزیوه‌ته‌وه.
کۆده‌کان پێشتر ده‌ستنیشانکراوه که گرووپی ڕووسیا به‌کاریان هێناوه.
دیمتری ده‌ڵێت "له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هیچ شتێک وون نابێت، بۆیه ده‌توانیت بۆ داتای ده‌ساڵی ڕابردوو بگه‌رێیته‌وه و هه‌زاران هێرش ببینیت".
نیک ڕۆسمان له کۆمپانیای فایه‌ر ئای - FireEye که کۆمپانیایه‌کی ئاسایشی کۆمپیوته‌ره ده‌ڵێت "ده‌توانرێت به‌ڵگه‌ی‌دیکه به‌ده‌ستبێت به‌ئاسانی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هاک ده‌که‌ن، چاودێری به‌رده‌وام ده‌ری ده‌خات چالاکی ڕووسه‌کان له‌کاتێکی دیاریکراودا به‌مۆسکۆ و بیترسبۆرگ به‌رنامه‌ی تێکده‌ریان به‌کارهێناوه، ئه‌مه‌ش بۆ چین هه‌مان شێوه‌یه له‌کاتیکی دیرایکراودا کارده‌که‌ن تایبه‌ته به‌خۆیان".
به‌ڵام هه‌ندێک که گوومانیان هه‌یه ده‌ڵین کات به‌ڵگه‌ی دروست نیه، ده‌کرێت هه‌چ که‌س کۆدی هاکردن کۆپی بکات و به‌کاریبێنێت. له‌تاوانی ئه‌لیکترۆنیدا به‌ڵگه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه نیه.
له‌م فایله‌ی خواره‌وه ده‌توانیت گوێبیستی ڕاپۆرته‌که‌بیت.