Accessibility links

39 کەس لە یانەیەکی شەوانە لە تورکیا دەکوژرێن


شەوی سەری ساڵی نۆی1-1-2017، لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا ، چەكدارێك هێرشی كردە سەر یانەیەكی شەوانە و دەستڕێژی گوللەی لە خەڵك كرد، لەئاکامدا 39 كه‌س كوژران و زیا لە 60 ی دیكەش برینداربوون.

هەواڵەکان واڕادەگەیەنن هێرشبەرەکە بەجلوبەرگی سانتا کڵۆسەوە خۆی بەناو یانەکەدا کردبوو بەڵام سەرۆك وەزیری تورکیا ئەو هەواڵانەی بەلاوەنا.

بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیری تورکیا گوتی ئەو قسەیە دروست نییە و بەگۆیرەی زانیارییەکانمان ئەو تیروریستێکی چەکداربووە و چەکەکەی لەو ناوە جێهێشتووە ولەدەمی پەشیۆی دوای تەقەکردنەکە هەڵاتووە و تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراوە.

یڵدرم دوابەدوای سەردانی بۆ بریندارەکان لە نەخۆشخانە هەروەها گوتی هێرشبەرەکە هێرشی لەسەر کارمەندێکی ئاسایش کردبوو بەر لەوەی دەستڕێژی گوللەی لەناو یانەکە بکات.

XS
SM
MD
LG