Accessibility links

باڵی خوێندکارانی گروپێکی قەدەغەکراو لە پاکستان دژ بە ئەمەریکا خۆپیشاندان ئەنجام دەدات


دەیان چالاکوانی باڵی خوێندکارانی گروپی ملیتانی دژە هندستان، لەشکرێ تەیبە، لە ناوجەرگەی ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان خۆپیشاندانیان ساز کردووە دژ بە بڕیاری ئەم دواییانەی ئەمەریکا بۆ قەدەغەکردنی ڕێکخراوەکەیان.

ئەم خۆپیشاندانە دوو ڕۆژ پاش ئەوەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باڵی خوێندکارانی ئەلمحەمەدیەی وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دەستنیشان کرد.

لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینیدا حەفزەلا ئەحمەد، چالاکوانێکی گروپی خوێندکارانی ئەلمحەمەدیە، گوتی ئەوان لەلایەن واشنتۆنەوە قەدەغە کراون تا هندستان خۆشحاڵ بکرێت. ناوبراو گوتیشی هیچ پەیوەندییەکیان بە لەشکرێ تەیبەوە نییە کە لەلاین کەسایەتی ئاینی پاکستانی حافز سەیدەوە دامەزراوە. هندستان لەشکرێ تەیبە بە ئەنجامدانی هێرشەکانی ساڵی 2008 ی مۆمبای تاوانبار دەکات کە 166 کەسی تێدا کوژرا.

پاکستان لەشکرێ تەیبەی قەدەغە کردووە بەڵام سەید هێشتا بە ئاشکرایی ڕێکخراوەکە لە ناو پاکستاندا بەڕێوە دەبات.

زۆر جار کۆبونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات و تیایدا دژ بە هندستان لە سەر مەسەلەی کشمیر وتار دەدات.

XS
SM
MD
LG