Accessibility links

سندوقی ڕەشی فڕۆکە لەشکرییەکەی رووسیا دۆزرایەوە


وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ رایگەیاند سندوقی ڕەشی سەرەکی ئەو فڕۆکە لەشکرییە دۆزرایەوە کە بە 92 سەرنشینەوە لەکاتی بەڕێکەوتنی لە شاری سوشی لە رووسیاوە بەرەو بنکەیەکی لەشکری رووسی لە سوریا کەوتبووە ناو دەریای ڕەشەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیاش گوتویانە سندوقە ڕەشەکە بە مەبەستی شیکاری ڕەوانەی مۆسکۆ کراوە. ئەم هەواڵەش بڵاوبۆتەوە لەم دەمەی لێکوڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە. هاوکات دەسەڵاتدارانی رووسیا دەڵێن ئەوان کاری تیرۆرستی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە بەدوورنازانن.

چێی ئاماژەیە تەواوی سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدابوو و هەتا ئەمڕۆ توانراوە تەنها تەرمی 21 کەسیان بدۆزرێنەوە لەگەڵ پارچەی جەستەی مرۆڤیش.

XS
SM
MD
LG