Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەلکهولی ژەهراوی لە پاکستان بەرەو 27 کەس بەرزدەبێتەوە.


بەرپرسانی پۆلیسی پاکستان دەڵین ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنەوەی ئەلکهولی پیسەوە لەمیانەی کریسمیس گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 27 کەس.

پۆلیسی خوجەیی دەڵێت بەدەیان هاوڵاتی لە شارۆچکەی توباتاك سینگ سەر بە پارێزگای پونجاب لە خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتەدا بەهۆی خواردنەوەی ئەلکهولی پێس لە ئێوارەی کریسمسدا گەیاندرابوونە نەخۆشخانە و 15 کەسیان مردن. هەروەها ڕۆژێك پێشتر لە ناوچەیەکی تر و بەهەمان هۆکار 12 کەسی تر گیانیان لەدەستدا.

جێ باسە لەگەڵ ئەوەی خواردنەوەی مەی لە پاکستانی بە زۆرینەی موسوڵمان قەدەغەیە بەڵام یاساکانی ڕێگە بە خەڵکانی ناموسوڵمان دەدات ئەلکهول لە شۆینە ڕێگەپێدراوەکان بکڕن. هەرچەندێکە کریستانە هەژارەکان لەپاکستان ئەلکهولی درووستکراوی خۆمالی دەکڕن، چۆنکە زۆر هەرزانترە بەڵام سڵلانە مەرگی چەندان کەسی لێدەکەوێتەوە.

XS
SM
MD
LG