Accessibility links

چەکداران ژنە ڕۆژنامەوانێکی عیراقی لە ماڵەکەی دەڕفێنن


کۆمەڵێك چەکداری نه‌ناسراو لە بەغدای پایتەختی عیراق ، ئه‌فراح شه‌وقی ئەلقەیسی، ژنە‌ ڕۆژنامه‌وانی عیراقییان له‌نێو ماڵه‌كه‌ی ڕفاند. ئەم روووداوەش بەبیرهێنانەوەیە بۆ ئەو مەترسیانەی ڕۆژنامەوانان لە عیراق رووبەڕووی دەبنەوە، لەم دەمەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەهەڵوکۆشەشدان بۆڕاگرتنی هێمنی وئاسایش لە سەرانسەری عیراقدا.
وەزارەتی بەرگری عیراق بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە کەتێدا ئاماژەیان بە ووردەکاری ڕفاندنەکەی دابوو و گوتیان ، شه‌وی رابردوو‌ 26-12-2016، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به‌ ئۆتۆمبێل ، هه‌ڵیانكوتاوەتە‌ سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌وان ئه‌فراح شه‌وقی له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌یدییه‌ له‌ به‌غدا و بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندنوویانە. هەروەها داوایان لە دانیشتوانی گەڕەکەکە و هاوڵاتیانی تر کرد ، حکومەت ئاگاداربکەنەوە گەر هەچ زانیارییەکیان لایە لەسەر ڕفاندنەکەی.

جێ باسە ڕۆژنامەوان ئەفراح شەوقی ئەلقەیسی ، ڕۆژنامەنوسێکی دێرینە و کارمەندی وەزارەتی ڕۆشەنبیری عیراقە و یەکێکە لە ڕەخنەگران لە گەندەلی بەربڵاوی عیراق.

XS
SM
MD
LG