Accessibility links

ئیندۆنسیا هەوڵەکانی دژە تیرۆر توند دەکات


کاربەدەستانی ئیندۆنسیا دەڵێن پلانی ئۆپەراسیۆنی زیاتری دژە تیرۆرسمیان دانەوە پاش کوشتنی دوو ملیتان لە ڕۆژی کرسمس کە گومانبار بوون بە پلانداڕشتنی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس.

گوتەبێژی پۆلیسی نیشتمانی ڕیکوانتۆ ڕایگەیاند لێکۆلەران هەوڵی بەدەستهێنانی زیانیاری زیاتر دەدەن لەسەر پلانی ئەو هێشانە لە لایەن بەرلایەنی کەم 14 تیرۆرستی گومانباری کە پەیوەندییان هەیە بە داعشەوە و لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا دەستگیر کراون.

ڕیکوانتۆ ڕۆژی دووشەممە لە جاکارتا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " ئێمە لەو بڕوایەداین هێشتا ئەندامانی ئەو گروپە هەن کە هەوڵ دەدەن هێرشی لەو جۆرە ئەنجام بدەن بۆ شێواندنی ڕێوڕەسمەکانی کرسمس و سەری ساڵی نوێ."

دواین پیلانی تیرۆرستان ە ئیندۆنسیا لە کاتێکدا پوچەڵ بۆوە کە پۆلیس دوو ملیتانی دەستگیر کرد حەشارگەکەیانیان بە پۆلیس نیشان دا ولەوێ شەڕە تەقە دەستیپێکرد لە کاتێکدا کە هەوڵیان دا بە چەقۆ هێرش بکەنە سەر پۆلیسەکان، پۆلیس تەقەی لە دوو ملیتانی تر کرد. ڕیکوانتۆ دەڵێت ئەو چوار چەکدارە پلانیان دانابوو هێرشێک بکەنە سەر بنکەی پۆلیس لە پورواکارتا ناوچەیەکە کە نزیکەی 100 کیلۆمەتر دوورە لە جاکارتای پایتەختەوە.

ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیەی پۆلیس لەگەڵ ملیتانەکاندا نوێترین ڕووداوە بۆ تێکشکانی پلانی هێرشی تیرۆرستی لەو وڵاتەی کە زۆرترین موسوڵمانانی جیهان لەوێن.

لە هەفتەی ڕابردووش پۆلیس ڕایگەیاند چەند تیرۆرستێکی گومان لێکراو کە دەستگیر کراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت لەسەر چەند پیلانی هێرش بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی لە جاکارتا و دەزگایەکی تری کە شوێنەکەی ئاشکرا نەکراوە. هەردوو پیلانەکە هێرشبەری ژنی تێدابوو کە ئەمەش ستراتیژیەکی نوێی ملیتانەکان لە ئیندۆنسیا.

XS
SM
MD
LG