Accessibility links

لە ساڵی 2016 زیاتر لە 30 هەزار کەس بەهۆی شەڕو پێکدادان لە ئەفغانستان کوژراون


بە پێی دواین ئاماری فەرمی بەهۆی ڕەفتاری دوژمنکارانە لە ئەفغانستان 30 هەزار کەس کوژراون و ئەوەندەی تریش بریندار بوون زۆربەیان یاخیبوان.

بە پێی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی ئەفغانستان، هەتا ڕۆژی یەکشەممە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە یاخیبوانی کە لەلایەن پۆلیس و لەشکری ئەفغانییەوە لە سەرانسەری وڵاتەکە ئەنجام دراوە زیاتر لە 18 هەزار و 500 چەکداری "دوژمنان"ی تێدا کوژراوەو زیاتر لە 12 هەزاری تریش بریندار بوون.

محەمەد ڕادمانیش جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کاربەدەستان سەدان کەسیشیان لە یاخیبوان دەستگیر کردووە.

ئەو ئامادە نەبوو باس لە ژمارەی قوربانیانی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانی و هێزەکانی بەرگری ئەفغانستان ناسراو بە ANDSF بکات بەڵام دانی بەوەدا نا کە زیانەکانی ئەوانیش بە ڕێژەی لە سەدا 10 بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابوردوو زیادی کردووە.

بە پێی ئامارەکانی لەشکری ئەمەریکا ANDSF لە ساڵی 2015 نزیکەی 20 هەزار قوربانی دابوو لەوانەدا 5 هەزاریان گیانیان لە دەستدابوو.

پشکێنەری تایبەتی ئاشتبوونەوی ئەفغانستان ناسراو بە sigar، کە دەزگایەکی چاودێری حکومەتی ئەمەریکایە ، لە مانگی 10 دا ڕایگەیاند زیاتر لە 5،500 سەربازی ئەفغانی لە یەکەم هەشت مانگی ساڵی 2016 کوژراون لە کاتێکدا 10 هەزاری تر بریندار بوون. و ڕەنگە ئەو ئامارە بۆ تەواوی ساڵی 2016 زۆر زیادی کردبێت لە کاتێکدا شەڕەکان لە مانگی 8 وە زۆر توند بووە.

بەرنامەی ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ناسراو بە unama هەفتەی ڕابوردوو لە نیویۆرک بە ئەنجومەنی ئاسایسی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند بەهۆی ڕووداوەکانی پەیوەست بە شەڕەوە زیاتر لە 3000 کەسی سڤیل لەم ساڵدا کوژراون.

جگە لەمانەش بە شێوەیەکی بێپێشینە 551 هەزار کەس لە ماڵەکانی خۆیان هەڵاتوون بەهۆی توندبوون و فراوان بوونی شەڕەکان.

کاربەدەستانی ئەفغانستان و ئەمەریکا دەڵێن زیاتر لە 1 ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لە ناویاندا ئەو خێزانانەش کە بەڵگەنامەیان نەبوو لە پاکستان و ئێرانی دراوسێوە لە سەرەتای ساڵی 2016 گەڕانەوە بۆ ئەفغانستان.

.

XS
SM
MD
LG