Accessibility links

یەکەم فڕۆکەوانی ژنی ئەفغانی داوای مافی پەنابەرێتی لە ئەمەریکا دەکات


کاردانەوەکانی ئەفغانستان توند بوون بەرامبەر بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەوەی کە یەکەم فڕۆکەوانی ژنی ئەفغانی لە هێزی ئاسمانی ئەفغانستان، داوای مافی پەنابەرێتی کردووە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاش کۆتایی پێهێنانی کۆرسێکی ڕاهێنانی 18 مانگی.

ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان پشتڕاستی کردەوە کە کاپتن نیلوفەر ڕەحمانی تەمەن 25 ساڵان داوای مافی پەنابەرێتی کردووە ئەم پشتڕاست کردنەوەیەش پاش ئەوە بوو کە ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنەڵ لە زاری نیلوفەرەوە بڵاوی کردۆتەوە کە مەترسی لە سەر ژیانی هەیە ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

کاپتن ڕەحمانی کە لە ساڵی 2015 خەڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ناوی خەڵاتی " ژنانی بەجەرگ" ی پێ بەخشرا، بوو بە نمونەی هەوڵەکان بۆ باشکردنی ڕەوشی ژنان لە وڵاتەکەی.

محەمەد ڕادمانیس گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان گوتی حکومەتەکەی هیوادارن داواکاریەکەی لەلایەن کاربەدەستانی ئەمەریکاوە ڕەت بکرێتەوە کە ملیارەها دۆلاریان خەرج کردووە بۆ پتەوکردنی هێزی ئاسایسی ئەفغانستان.

ڕادمانیس گوتیشی " ئەگەر ئەفسەرێکی سەربازی گازندەی ئەو بکات کە ژیانی لە مەترسیدایە ئیدی خەڵکی ئاسایی چی بکەن." گوتیشی " ئەو ئەمەی کردووە بە پاساوێک بۆ مانەوەی بەڵام ئێمە سەدان ژنی تێگەیشتوومان هەیە و چالاکوانانی مافەکانی ژنانیش لێرە کاردەکەن و شوێنێکی پارێزراوە بۆیان."

کاپتن ڕەحمانی کە لە ساڵی 2012 بڕوانامەی فڕۆکەوانی بەدەستهێنا، بە مەبەستی ڕاهێنان کۆرسێی 18 مانگی هەبوو لە ئەمەریکا ئێستا کۆرەسەکەی تەواو بووە و دەبوایە ڕۆژی شەممە بگەڕایەتەوە بۆ ئەفغانسان.

XS
SM
MD
LG