Accessibility links

شاژنی بەریتانیا بەهۆی باری تەندروستی بەشداری ڕێوڕەسمەکانی کرسمس ناکات


گوتەبێژی کۆشکی بەکینگهام دەڵێت، شاژن ئلیزابتی تەمەن 90 ساڵان بۆ یەکەم جار پاش دەیان ساڵ نەیتوانی بەهۆی سەرمابوونێکی زۆرەوە بەشداری ڕێوڕەسمە نەریتییەکانی جەژنی کرسمس بکات.

شاژنە ئلیزابت و شازادە فلیپی هاوسەری کە تەمەنی 95 ساڵە وەکو گوتەبێژی کۆشکەکە ئاماژەی پێکردووە بەهۆی ئەوەی کە دووچاری سەرمابوون بوونە لەم هەفتەیەدا ڕۆشتنەکەیان بۆ ماڵەکەیان لە ناوچەی ساندرینگهام لە ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا ڕۆژێک دووا کەوت.

شاژن هەمو ساڵێک ڕێوڕەسمەکانی کرسمسی لە کڵێسای سانت ماری ماگدالین لە ساندرینگهام ئەنجام داوە لەکاتەوەی یەکەم جار ئەو خێزانە لە ساڵی 1988 لەوێ کرسمسیان بەسەر برد.

پێش ئەوە ئەو خێزانە کرسمسیان لە ویندسۆر بەسەر دەبرد لەو کاتەوەی کە ئلیزابێت یەکەم جار لە ناوەڕاستی ساڵی 1960 کان بۆ کرسمس چوو بۆ ئەوێ.

XS
SM
MD
LG