Accessibility links

فڕۆکەیەکی لەشکری ڕوسی بەردەبێتەوە و هەر 92 سەرنشینەکەی گیان لەدەست دەدەن


فڕۆکەیەکی لەشکری ڕوسی کە 92 کەسی تێدا بوو لە ناویاندا دەیان گۆرانیبێژ، کۆراڵ، سەماکەر و ئەندامی ئۆرکێسترای لەشکری سوری ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە کەوتنە نیو دەریای ڕەش لە کاتێکدا کە بەرەو سوریا دەڕۆشت. کاربەدەستانی ڕوسی دەڵێن هەمو سەرنشینەکانی نێو فڕۆکەکە گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت فڕۆکەیەکی جۆری TU-154 لە کاتژمێر 9:25ی ئێوارە لە شاشەی ڕادارەکان دیارنەما دوو خولەک پاش ئەوەی کە لە سۆشی باشوری ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا دەرچوو کە خۆی لە مۆسکۆوە هاتبوو و بەرەو سوریا دەڕۆشت.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر کۆناشینکۆڤ گوتەبێژی لەشکر بە پەیامنێرانی گوت هیچ کەسێکی ناو فڕۆکەکە ڕزگاری نەبووە.

لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی دووشەممە 26 ی مانگی 12 ی وەکو ڕۆژی پرسەی نیشتمانی ڕاگەیاند.

ئەو فڕۆکەیە 84 سەرنشین و 8 کارمەندی تێدا بووە. بەلایەنی کەم 60 لە سەرنشینەکان ئەندامی کۆڕاڵی لەشکری سوری ڕوسیا بوون.

XS
SM
MD
LG