Accessibility links

سەرهەڵداوانی بە پشتیوانی تورکیا 68 چەکداری داعش لە نزیک شارۆچکەی ئەلباب دەکوژن


لەشکری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند سەرهەڵداوانی سوریا بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 68 ملیتانی داعشیان لە باکوری سوریا کوشتووە، لە کاتێکدا شەڕێکی توند لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەلباب بەردەوامە.

سەرهەڵداوان بە پشتیوانی سەربازانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا چەند هەفتەیەکە گەمارۆی ئەو شارۆچکەیەکی ژێر دەستی داعشیان داوە. ئەو ئۆپەراسیۆنە نزیکەی 4 مانگ لەمەوبەر لەلایەن تورکیاوە دەستیپیکرد بە مەبەستی دەرکردنی ئەو گروپە توندڕەوە سوننەیەو شەڕڤانە کوردەکان لە ناوچەکانی سنوری نێوان تورکیا و سوریا.

شەڕەکەی دەوروبەری ئەلباب لەم هەفتەیە سەریهەڵدا.

وەزیری بەرگری فیکری ئیشک ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کاربەدەستان زانیاریان پێ گەیشتووە کە سێ سەربازی تورک لەلایەن داعشەوە دەستگیر کراون بەڵام هیچی تر پشتڕاست نەکراوە.

دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا ڕۆژی پێنجشەممە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا نیشان دەدات دوو سەربازی تورک دەسوتێنێت.

XS
SM
MD
LG