Accessibility links

تورکیا لە مانگی 7 وە 1،656 بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیر کردووە


ڕۆژی شەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کاربەدەستانی تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی لە ماوەی 6 مانگی ڕابوردۆوە بە تاوانی پشتیوانی کردن لە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان یان بێڕێزی کردن بە کاربەدەستان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا 1656 کەسی دەستگیر کردووە و بەلایەنی کەم 10 هەزار کەسی تریش لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵدا کراوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت هەنگاوی یاسای دژ بە 3،710 کەس نراوە کە لە لایەن پۆلیسەوە دەستنیشان کراون. جگە لەوانەی کە دەستگیر کراون 1،203 کەس ئازاد کراون بەڵام لە ژێر چاودێریدان.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێس ئە‌وانەی کە دەستگیر کراون بە تاوانی وروژاندنی ئاژاوە بڵاو کردەنوەی ڕق و تاوانی تیرۆرسی یان پروپاگەندە بۆ ڕیکخراوە تیرۆرستییەکان دەستگیر کراون.

تورکیا ماوەیەکی کورت پاش هەوڵی کودەتا سەرنەکەتووەکەی مانگی 7 باری نائاسایی لە وڵاتدا ڕاگەیاند و دەستی کرد بە دەستگیر کردنی هەزاران هاووڵاتی و دەرکردنی دەیان هەزار فەرمانبەر لە کارەکانیان.

حکومەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، گروپەکانی داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤ و شارەزایانی یاسایی بە بەردەوامی نیگەرانیان لەمەڕ ئەم سەرکوتکردنانەی کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەکرێت دەربڕیوە کە هەندێکیان دەڵێن ئەمە بۆ سەرکوتکردنی بەرهەڵستانی سیاسی و ڕەخنە گرانە. بەڵام ئانکەرە بەرگری لە کردارەکانی خۆی دەکات و دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی گرتنگە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆرسمی سەرانسەری وڵاتەکە.

لەمساڵدا تورکیا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی بۆمبی بووەتەوە لە شارە سەرەکییەکاندا. ئەو هێرشانە لەلایەن داعش یان پەکەکەوە کراون.

XS
SM
MD
LG