Accessibility links

تەقینەوەیەک ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەهەژێنێت


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنێت تەقینەوەیەک ڕۆژهەڵاتی حەلەبی هەژاند لە کاتێکدا ژمارەیەک لە دانیشتوان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە حکومەت بە تەواوەتی شارەکەی کۆنترۆڵ کردەوە.

دەڵێت ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی شەممە بەهۆی بۆمبێک بووە کە سەرهەڵداوانی سوریا لە ناو خوێندنگایەک بەجێیان هێشتووە بەر لەوەی بە پێی ڕێککەوتنێک پاش زیاتر لە 4 ساڵی شەڕ ئەوێیان چۆڵ کرد.

پەیامنێرێکی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەناری حزبوڵای لوبنان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتی دەدا کاتێک دەنگی تەقینەوەکە لە میانەی ڕاپۆرتەکەیدا بیسترا، و دوکەڵێکی زۆر بەرز بۆوە. پاش ماوەیەک ئەو پەیامنێرە ڕایگەیاند بەلایەنی کەم سێ کەس لەو تەقینەوەیەدا کوژراون.

سەرهەڵداوان بە تەواوەتی ڕۆژی پێنجشەممە لە حەلەب کشانەوە، ئەمەش وای کرد سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد گەورەترین سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لەو کاتەوەی شەڕی سوریا لە ساڵی 2011 وە دەستیپێکردووە.

XS
SM
MD
LG