Accessibility links

ناتانیاهو هەنگاوی دیپلۆماسی دژ بەو وڵاتانە دەنێت کە پشتیوانی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشیان کردووە


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو هەنگاوی دیپلۆماتیک دژ بەو وڵاتانە دەنێت کە پشتیوانیان لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسیش کرد دژ بە دروستکردنی نیشتەجێگای جولەکە لە کەناری ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم کە فەلەستینییەکان بە پایتەختی وڵاتی داهاتوی خۆیانی دەزانن.

ناتانیاهو لە ڕۆژی شەممە فەرمانی دا باڵیۆزی ئیسرائیل لە نیوزیلاند و سینیگاڵ بگەڕێنەوە بۆ وڵات تا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەم مەسەلەیە.

ئەو دەنگدانەی ڕۆژی هەینی بە پێی داواکاری ئەو دوو وڵاتەو هەروەها ڤینزوێلا و مالیزیا بوو. سەرەتا میسر ئەم پێشنیازەی کرد بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە لە داواکارییەکەی پاشەکشێی کرد پاش ئەوەی سەرۆکی وڵاتەکە عەبدول فەتاح ئەلسیسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا قسەی کرد.

XS
SM
MD
LG