Accessibility links

ئەمەریکا هۆشداری دژی گەشت کردن بۆ میسر دەکات بە هاووڵاتیانی


ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداری دژی گەشتکردنی ئەمەریکاییەکانی بۆ میسر دەرکرد بەهۆی هەڕەشەی گروپە تیرۆرستییەکان و ئاماژەی بەوەش کردووە چەندین تەقینەوەی ئەم مانگە لە ناویاندا ئەوەی سەر کڵێسای قبتییەکان ئەو هەڕەشانە نیشان دەدات.

وەزارەتی دەرەوە دەڵێت لە کاتێکدا میسر ئاسایشی شوێنە سەرەکییەکانی گەشتیارانی زۆر بە توندی گرتووە بەڵام هێرشی تیرۆرستی بۆی هەیە لە هەرشوێنێک ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت پێویستە ئەمەریکاییەکان خۆیان لە گەشتکردن بۆ بیابانی ڕۆژئاواو نیمچەدورگەی سینای لە دەرەوەی هاوینە هەواری شەرم ئەلشێخ بە دوور بگرن.

XS
SM
MD
LG