Accessibility links

ئەمەریکا دەنگی نەدا لە کاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی بڕیارێکی دژ بە نیشتەجێگای ئیسرائیل پەسەند کرد


ڕۆژی هەینی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێگای دا بە پەسەند کردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش کە داوا دەکات کۆتایی بە دروستکردنی نیشتەجێگای ئیسرائیلی بهێنردرێت، بە پێچەوانەی فشارەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵتد ترامپ، ئیسرائیل و چەند یاسادانەرێکی ئەمەریکا کە داوایان لە واشنتۆن دەکرد مافی ڤیتۆی بەکاربهێنێت.

دەنگنەدانی واشنتۆن ڕێگای خۆش کرد بۆ ئەو ئەنجومەنە 15 ئەندامییە کە بڕیارەکە پەسەند بکەن بە 14 دەنگی ئەرێ.

ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما جیاواز بوو لە هەڵوێستی لەمێژینەی پشتیوانی کردنی ئەمەریکا لە ئیسرائیلی هاوپەیمانی واشنتۆن کە ساڵانە زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری دەدات بۆ هاوکاری لەشکری ئیسرائیل. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕوسیا، فەرەنسا، بەریتانیا و چین مافی ڤیتۆکردنی بڕیاریان هەیە لەو ئەنجومەنەدا.

ئەو بڕیارە داوا لە ئیسرائیل دەکات کە دەستبەجێ و بە تەواوەتی هەمو چالاکییەکانی دروستکردنی نیشتەجێگا لە ناوچەی فەلەستینییەکان ڕابگرێت لە ناویاندا ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیمیش.

نوێنەری ئیسرائی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو بڕیارەی بە شەرمەزاری لە قەڵەمدا و گوتی ئیسرائیل چاوەڕوانی ئەوە بوو وەکو هەمیشە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی لێبکرێت.

ئەم بڕیارە لەلایەن چوار وڵاتەوە پێشنیاز کرابوو، ڤێنزوێلا، سینیگال، نیوزیلاند و مالیزیاوە. سەرەتا میسر ئەو پێشنیازەی کرد بەڵام پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرۆکی میسر عەبدوڵ فەتاح ئەل سیسی لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ میسر پێشنیازەکەی کشانەوە.

XS
SM
MD
LG