Accessibility links

فەتحوڵا گولەن نکوڵی لەوە دەکات دەستی لە کوشتنی باڵیۆزی ڕوسیا لە تورکیادا هەبێت


کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە کوشتنی باڵیۆزی ڕوسیای لە تورکیا شەرمەزار کرد و نکوڵی لەو تۆمەتانە کرد کە دەستی لەو هێرشەدا هەبوبێت.

باڵیۆز ئاندرێ کارلۆڤ لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە پێشانگایەکی وێنەی ئانکەرەدا لەلایەن پۆلیسێکی تورکەوە کە لە کاتی کارکردنیدا نەبوو تەقەی لێکراو کوژرا. سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان فەتحوڵا گولەنی بەو کوشتنە تاوانبار کرد و گوتی ئەو پۆلیسە پەیوەندی هەبووە بە بزوتنەوەی گولەنەوە.

لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا کە کەوتۆتە بەردەست ئاژانسی دەگوباسی ئەسۆشیەیتد ، گولەن حکومەتی تورکیا تاوانبار دەکات و دەڵێت حکومەت کوشتنکاری تریش دەکەن و دەیخەنە سەر پشتیوانەکانی ئەو.

گوتیشی " ئەوان ناتوانن بڕوا بە جیهان بهێنن بۆ ئەو تۆمەتبار کردنانە".

ڕوسیا تیمێکی 18 لێکۆڵەر و کاربەدەستانی وەزارەتی ڕەوانەی تورکیا کردووە بۆ بەشداری کردن لە لێکۆڵینەوەکان.

کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە و ئەندامانی پەرلەمان لە بنکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کۆبونەوە بۆ ڕێوڕەسمی دوواڕێزلێنان لەو باڵیۆزە.

سەرۆک ڤلادمێر پوتن لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا گیشت و گولی لەسەر کاسکێتەکە دانا و هاوخەمی خۆی بۆ هاوسەرەکەی دەربڕی.







XS
SM
MD
LG