Accessibility links

بەتەمەنترین غۆریلا لە جیهاندا دەبێتە 60 ساڵ


گەورەترین غۆریلا لە جیهاندا پێ لە شەست ساڵی دەنێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئاهەنگنێکی تەواوی بۆ دەکرێت بە ڕازانەوەو دانانی کێکێک کە لە سێو و تەماتە دروست کراوە.

کۆلۆ لەو کاتەوەی لە دایک بووە بەناوبانگە چونکە یەکەم غۆریلا بوو لە باخچەی ئاژەڵانی کۆلۆمبوس ئۆهۆیۆ لە دایک ببێت.

ئەو سێ بەچکەی بووەو داپیرەی 12 غۆریلای ترە.

ماوەیەک لەمەو بەر ئەو غۆریلا بەناوبانگە نەشتەرگەری لابردنی لوی بۆ کرا، بەڵام پیزشکان دەڵێن ئێستا تەندروستی باشە.

لە ئێستادا کۆلۆ بەتەمەنترین غۆریلای مێیە. و بەتەمەنترین غۆریلای نێریش تەمەنی 55 ساڵانە و لە باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵەنتایە.





XS
SM
MD
LG