Accessibility links

پاسەکانی گواستنەوەی خەڵکی لە دوو گوندی گەمارۆدراو لەلایەن ئۆپزسیۆنی سوریاوە دەسوتێنرێن


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی و تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنن پاسەکانی کە بەڕێکەوتن بۆ چۆڵکردنی دوو ناوچەی گەمارۆدراو لەلایەن سەرهەڵداوانی سوریاوە ڕۆژی یەکشەممە هێرش کرایە سەریان و سوتێندران.

ئەو پاسانە چووبوون بۆ گواستنەوەی بەلایەنی کەم 2 هەزار کەسی نەخۆش و بریندار لە ئەلفوعە و کەفرەییە لە پارێزگای ئیدلب وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنەکان بۆ دەستپێکردنەوەی چۆڵکردنی ڕۆهەڵاتی حەلەب.

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕادەگەیەنیت پاسەکان و ئۆتۆمبێلەکانی مانگی سور گەیشتەنە دەروازەی ناوچەکان.

هێزەکانی سەر بە سەرۆکی حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد داوا دەکەن خەڵکی لە دوو گوندی کە لەلایەن سەرهەڵداوانە گەمارۆدراون دەربکرێن لە بەرامبەر ڕێگەپێدان بە سەرهەڵداون و مەدەنیەکان لە حەلەب دەربچن. ‌هەتا ئامدەکردنی ئەم هەواڵەش لە هیچ لایەکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە گواستنەوەی خەڵکی لە هیچ کام لەو شوێنانە دەستیپێکردبێت.

XS
SM
MD
LG