Accessibility links

سەرۆکی IAEA: ئێران پەیوەستە بە ڕێککەوتنە ناوکییەکەوە


سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئێران وابەستەیە بە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی لەگەڵ زلهێزانی جیهان. ئەمەش دوابەدوای گازندەکانی تاران لەسەر ئەوەی ئەمەریکا سەرپێچی کردووە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە.

کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو یاسایەی کە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بۆ 10 ساڵی تر درێژ دەکاتەوە بەبێ مۆرکردنیشی لەلایەن سەرۆک ئۆباما دەبێت بە یاسا و ڕایشیگەیاند ئەمە کارناکاتە سەر ڕێککەوتنە ناوکییەکە بە شێوەیکی گشتی.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA لە زاری بەڕێوەبەری IAEA یوکیا ئەمانۆوە ڕادەتەیەنێت " ئێمە شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە پەسەند دەکەین و هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بەردەوام بێت."

ئاژانەسە دەڵێت ئەمانۆ پاش کۆبونەوەیەکی لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی بەرێوەبەری دەزگای ناوکی ئێران گوتوشیەتی " ئێران هەتا ئێستا پەیوەست بووە بە وابەستییەکانی و ئەمەش گرنگە".

XS
SM
MD
LG