Accessibility links

جۆن کیری لەگەڵ شا سەلمانی عەرەبستانی سعودیە کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری لەگەڵ شا سەلمانی عەرەبستانی سعودیەدا کۆبۆبوە ئەمەش ڕەنگە دووا سەردانی کیری بێت بۆ ئەو وڵاتە وەکو دیپلۆماتی باڵای ئەمەریکا.

کیری ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ شا سەلمان و کاربەدەستانی تری عەرەبستانی سعودی لە ڕیازی پایتەخت کۆبۆوە.

ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی سعودی ڕایگەیاند هەردوولا باسیان لە مەسەلەکانی هەرێمی کردووە. بەر لە سەردانەکەی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کیری باس لە شەڕی یەمەن و هەوڵەکانی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە دەکات.

شەڕی یەمەن لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە سەرهەڵداوە شیعەکان و هاوپەیمانەکانیان لە ساڵی 2014 دەستیان گرت بەسەر سەنعای پایتەختدا.

هاوپەیمانێتی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە، کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی تێدایە، هەڵمەتێکیان لە مانگی 3 ی ساڵی 2015 دژ بە سەرهەڵداوان دەستپێکرد. هەڵمەتەکەیان بریتیەی لە هێرشی ئاسمانی کە بۆتە هۆی چەندین زیانی گیانی سڤیلیەکان لەوێ و ئەمەش وای کرد بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما فرۆشتنی هەندێک چەک ڕابگرێت.


XS
SM
MD
LG