Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە یەمەن 40 سەرباز دەکوژرێن


کاربەدەستانی لەشكری لە سەنعای پایتەختی یەمەن دەڵێن ڕۆژی یەکشەممە هێرشبەرێکی خۆکوژ بەلایەنی کەم 40 سەربازی یەمەنی لە شاری بەندەری عەدەنی باشوری وڵاتەکە کوشتووە.

کاربەدەستان دەڵێن ئەو سەربازانە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان لە بەنکەیەکی لەشکری کۆبوبونەوە.

لەشکر دەڵێت بەلایەنی کەم 50 سەربازی تریش لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.

ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتۆتە ئەستۆ.

ئەم تەقینەوەیە هەفتەیەک پاش تەقینەوەیەکی هاوشێوە دێت هەر لە عەدەن کە ئەویش لەلایەن داعشەوە بەرپرسیارێتی گیرایە ئەستۆ و 45 سەربازی تێدا کوژران و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG