Accessibility links

دانۆڵد تراممپ ئەندامی کۆنگرێس و نوێنەری کارۆلاینای باشور بۆ پۆستی بەڕێوەبەری بودجەی کۆشکی سپی دەستنیشان دەکات


دانۆڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراو ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئەندامی کۆنگرێس نوێنەری کارۆلاینای باشور میک مولڤانی وەکو بەڕێوەبەری بودجەی کۆشکی سپی دەستنیشان کردووە تا بتوانێت ئەجێندای ڕێبازەکانی بەدەستبهێنێت.

ئەو کەسەی کە دەستنیشان بکرێت بۆ ئەو پۆستە پێویستە لەلایەن سیناتەوە پەسەند بکرێت.

ئەم ڕاگەیاندنەش لە کاتێکدایە ترامپ، کە لە 20 ی مانگی 1 دەستبەکار دەبێت، دەستی کرد بە پشودانی جەژنی کرسمسی لە مارا-لاگۆی کەناردەریای پاڵم لە ولایەتی فلۆریدا.

مولڤانی تەمەن 49 ساڵان کەسێکە کە بە ئاشکرایی ڕەخنەی دەگرت لە سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران جۆن بۆنەری کە لە ساڵی 2015 لە ئەنجامی بەرهەڵستی کردنی لەلایەن کۆمارییەکانی پارتەکەی خۆیەوە دەستیلەکار کێشایەوە.

ترامپ مولڤانی بە کەسێک داناوە کە کارگەرییەکی زۆری هەیە بەسەر کۆنگرێسدا بۆ کۆنترۆڵ کردنی بودجە.

XS
SM
MD
LG